34
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی گوڵان، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سه‌یدای له باكووری شاری ته‌ربه‌سپی له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد.
پاڵاوگه‌ی سه‌یدا دووهه‌مین پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وت له كانتۆنی جزیره و ڕۆژی دووشه‌ممه به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه پێكراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام زیانێكی زۆری مادی به پاڵاوگه‌كه گه‌یشتووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری، كه‌شاوه‌رزی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ڕۆژئاوای كوردستان زیادی كردووه و زیانێكی زۆر به دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان گه‌یشتووه.