51
پێش نیوەڕۆی ههینی ١٣ی ڕێبهندان، تۆپخانەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک تۆپبارانی گوندی گوهەرزی سەروو و سنووری گوندەکانى مەتینایان لە ناوچهی ئامێدی کرد.
بهپێی زانیارییهكان، جگە لە تۆپباران، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بهردهوام بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا سووڕاوهتهوه. تۆپبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتییانى گوندەکانى سنوورەکە دروست کردوە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە. دەوڵەتى داگیرکەری تورک ماوەیەکە دەستی بە بۆردوومانی گوندەکان کردوە بۆ ئەوەى بەتەواوی ناوچە سنوورییەکان چۆڵ بکات و چیتر گوندنشینان نەتوانن بچنەوە گوندەکانیان، مانگی ڕابردووش دەوڵەتى تورک سێ گوندیان لە سنووری ئامێدی بە زۆر بە هاوڵاتییان چۆڵ کردووە.