35
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری پێنجوێن له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه چه‌ند جار بۆردوومان كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشه‌كانی توركیا تا نیوه‌شه‌وی چوارشه‌ممه درێژه‌ی هه‌بووه و بناری قه‌ندیلیش به چڕی بۆردوومان كراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه مادی و گیانییه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه كه ئه‌رته‌شی توركیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه و كارناسانی سیاسی باس له ئاماده‌كاری توركیا بۆ هێرشێكی گه‌وره بۆ سه‌ر پ.ك.ك ده‌كه‌ن.