28
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگری KMMK, چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی،ژنێکی هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بەناونیشانی ئەسرین محەممەدی کچی عەلی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێنرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو خوشکی گیانبەختکردوو شاریار محەممەدی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ـە کە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی بەخت کرد. تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش