بۆیەکەمجار ژنێک بوو بە سەرۆک وەزیرانی نیپاڵ

دوای روخانی رژێمی پێشوی نیپاڵ، سوشیلا کارکی تەمەن 73 ساڵ، وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە دیاریکرا.

سەرۆکایەتیی نیپاڵڕایگەیاند،سەرۆکڕام چاندرا پادێل، سوشیلا کارکی وەکو سەرۆک وەزیران دەستنیشانکرد و کارکی سوێندییاسایی خوارد “.

کارکییەکەم سەرۆک وەزیرانی ژنە لە مێژوی نیپاڵ و بژاردەیەکی پێشبینیکراوی خۆپیشاندەرە گەنجەکان بوو بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەندڕۆژیڕابردودا لەئەنجامی خۆپیشاندانی فراوان لەنیپاڵ، رژێمی پێشوی ئەو وڵاتە روخێنرا و سەرۆک و زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی رژێمی پێشوو وڵاتەکەیان بەجێهێشت، بەشێکیشیان کەوتنە بەردەستی خۆپیشاندەران، هەر بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە 51 کەس کوژران و زیاتر لە هەزار و 300 کەسیش برینداربون. بەهۆیڕوخانیڕژیمەوە لەو وڵاتە زیاتر لە ١٥ هەزار کەسیش لە زیندانەکانڕایان کردوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net