بیانیه‌ی دوو ڕێكخراوه‌ی ‌مه‌ده‌نی بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام

 

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، دوو ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبش دا ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

ڕێكخراوه‌كانی “دایكانی پاركی لاله‌” و كه‌مپه‌ینی “ڕاگرتنی قه‌تڵی نامووسی” له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران، پشتیوانی خۆیان له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی. ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net