ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی بیاننامهیهكیان بڵاو كرده‌وه و تێدا سه‌پاندنی سزای زیندانیان به‌سه‌ر موعه‌لیمانی خووزستان، كوردستان و كه‌ره‌ج به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی سزای قورسی زیندان و دوورخرانه‌وه له كاری به‌سه‌ر كه‌وكه‌ب بۆداغی، پیرووز نامی، سیامه‌ك سادقی چێهرازی و عه‌لی كڕووشات، شۆكرۆڵڵا ئه‌حمه‌دی، ڕوحۆڵڵا گرێگوشا، جانمحهممهد ئه‌حمه‌دی، عه‌لی ئه‌حمه‌دی، په‌رویز ئه‌حسه‌نی، هیوا قۆڕه‌یشی، كوبرا تاهرخانی، كاوه محه‌ممه‌دزاده و ئومید شاهمحهممهدی دا سه‌پاندووه. ڕۆژی ڕابردووش، مه‌سعوود فه‌رهیخته، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كه‌ره‌ج به شه‌ش ساڵ زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری له حیزب و گرووپی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی مانه‌وه له پارێزگاكانی كوردستان، لوڕستان، قه‌زوێن، كه‌ره‌ج و تاران مه‌حكووم كرا. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و سهركوتگهرییانه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمه‌كان، ئازادی موعه‌لیمانی زیندانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.