ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ڕێكخراوه كرێكاری و سنفییه‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا خوازیاری دیاریكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌وڵاوسانی ساڵانه بوون.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ڕایانگه‌یاند: لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی داهاتووی كرێكاران ئه‌بێ ته‌نیا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران كه له دانووستانه‌كان دا به‌شداری ئه‌كه‌ن دیاری بكرێت. بۆ دیاریكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست ئه‌بێ تێچووی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت و ڕێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی له ماوه‌ی ١٢ مانگی ساڵ دا له‌به‌رچاو بگیریێت. په‌رداختی كه‌متر له‌و ڕێژه‌یه تاوانه و مه‌به‌ست له دیاریكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست ئه‌بێ كۆتایی هێنان به هه‌ژاری و كۆیله‌تی بێت. هه‌ر چه‌ند ڕژیم به سه‌ركوت و ئێعدام هه‌ژاری به‌سه‌رماندا سه‌پاندووه، به‌ڵام به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر ماشێنی سه‌ركوت دا وه‌ستاوین و بۆ داكۆكی له مافه‌كانمان خه‌بات ده‌كه‌ین. به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو ڕێكخراوه و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین پاڵپشتی له‌و داخوازییه بكه‌ن و له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا پاڵپشتمان بن.