ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه سنفی، خوێندكاری و كرێكارییه سه‌ربه‌خۆكانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزییان شه‌رمه‌زار كرد.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا مه‌حكووم كردنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به ئێعدام، هه‌روه‌ها سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌غی به سه‌ر وریشه مورادی و نه‌سیم غوڵامی سیمیاری ئیدانه كراوه و چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی خوازیاری ئازادی ئه‌و چوار به‌ندكراوه بوون. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی و حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ر ئه‌و چوار چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نیه، به هه‌وڵی ڕژیم بۆ بێده‌نگ كردنی بزووتنه‌وه جیاجیاكانی نێو كۆمه‌ڵگا و سازكردنی كه‌ش و هوای تۆقاندن به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی ئێران وه‌سف كرد و ڕایانگه‌یاند: ئه‌زموونی ٤٥ ساڵه نیشانی داوه كه سیاسه‌تی سه‌ركوت وڵامده‌ره‌وه نه‌بووه و شۆرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران، ساڵ به ساڵ به‌هێزتر بووه.