كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكوانی به‌لووچ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: ئێمه ژنان و خه‌ڵكی به‌لووچ نه زمان حاڵی حكوومه‌تین و نه تریبوونی شه‌ڕخوازه‌كان كه ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمانه‌وه چاره‌نووسمان دیاری بكه‌ن.
ئێمه له نێوان دوو تیغ دا گیرمان خواردووه، سه‌ركوتی نێوخۆیی له‌لایه‌ك و بۆردوومانی زلهێزه‌كانی جیهان له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه به بیانووی ئازادی هه‌موو دار و نهدارمانیان به ئامانج گرتووه. ژنانی به‌لووچ له بهیاننامهكیان دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژێرخانه‌كانی وڵات، ڕایانگه‌یاند: دادپه‌روه‌ری له لووله‌ی چه‌ك وه‌دی نایێت، هێشتا برینه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهدان سارێژ نه‌كراوه كه كۆماری ئیسلامی وڵاتی تووشی شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر كردووه. ژنانی به‌لووچ بێده‌نگی به‌شێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه پاڵپشتیان له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل كردووه به مایه‌ی شه‌رم زانی و وتیان: خه‌ڵكی ئێران پێویستیان به ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتیه نه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی.