52
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی كرماشان، نه‌غه‌ده، ورمێ، ته‌ورێز، ڕه‌شت، ئێڤین، تاران، قزلحه‌سار، شیراز، سه‌قز و چه‌ند شاری دیكه دژبه سزای ئێعدام مانیان گرت و له زیندانی ئێڤین گاردی ئه‌منیه‌تی هێرشی كرده سه‌ر به‌ندكراوان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو، پاش له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی له زیندانی دیزڵاوای كرماشان، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له زیندانی ئێڤین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوان و وێڕای برینداركردنی چه‌ند كه‌س، كه‌لووپه‌له‌كانیانی شكاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ٢١ به‌ندكراوی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.