به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “وه‌حید سۆرخ گوڵ” به‌ندكراوی خه‌ڵكی كرماشان و “فه‌رهاد حافزی سمنانی” خه‌ڵكی تاران ویڕاێ خراپی دۆخی ته‌ندرووستیان، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریه پزیشكییه‌كان بێبه‌ش كراون.
“وه‌حید سۆرخ گوڵ” له ڕێكه‌وتی ١٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٧ی خه‌رمانانی هه‌مان ساڵ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و هاووڵاتیه به‌ڕێوه‌چوو و ناوبراو به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” سه‌رجه‌م به ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها “فه‌رهاد حافزی سمنانی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ڕاگوێزرا. ناوبراو له مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات”، “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” سه‌رجه‌م به ٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه زۆرترین سزا واته، پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ كراوه.