به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ماوه‌ی ٧ مانگه ده‌زگای قه‌زایی وریشه مورادی، به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه.
وریشه مورادی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ له جاده‌ی نێوان كرماشان بۆ سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و دوو جار به بیانووی به‌شداری له كارزاری نا بۆ ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كه‌سی كراوه. پاش سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر وریشه، به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ره‌كانی بێبه‌ش و ڕێگه‌یان له دیداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی گرتووه.