دوای تێپەڕبوونی نزیک به حەوت مانگ بەسەر كاتی به‌ندكرانی “ئه‌شكان فه‌هیم” و تووشبوونی بە نەخۆشیی پێست، ئه‌و به‌ندكراوه هێشتا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌شه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاری بێبەشکردنی “ئەشکان فەهیم” لە ده‌رمان بە فه‌رمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بووه و ئێستا ئه‌و به‌ندكراوه تووشی نەخۆشیی درێژخایەنی دڵ بووە و ماوه‌ی ٢٠٧ ڕۆژه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری پزیشكی لە زیندانی مەهاباد بێبه‌ری كراوه. ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بە تۆمەتی “ئیجماع و تەبانی” بە ٤٥ مانگ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ دوورخرانەوە مەحکووم کرابوو. شایانی باسه كه “ئه‌شكان فه‌هیم”، لە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بە لێدان و توندوتیژی دەسبەسەر كرا.