70
“حه‌سه‌ن سه‌عیدی”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو و ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له مافی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، منداڵی حه‌سه‌ن سه‌عیدی، نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری پڕۆسه‌ی ده‌رمانی منداڵه‌كه‌ی بكات، داوای مه‌ره‌خه‌سی كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه دژایه‌تیان كردووه.