34
ده‌بیری كانوونی سنفی مامۆستایانی زانكۆكانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی گوڵان ڕایگه‌یاند: له ساڵی ١٤٠٢دا نزیكه‌ی ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ ته‌علیق و ٢٥ مامۆستا له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
ده‌بیری كانوونی سنفی مامۆستایانی زانكۆ له ئێران له وتوووێژ له‌گه‌ڵ خه‌به‌ر ئانلاین وتی: ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ئاسته‌نگییه‌كی زۆریان بۆ مامۆستایانی زانكۆ داناوه و وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر و شۆرای ئه‌منیه‌تی وڵاتیش تێدا به‌شدار بوون. “كارن ئه‌بری نیا” ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به ده‌ستێوه‌ردانی نایاسایی له كاروباری زانكۆكان تۆمه‌تبار كرد و ڕایگه‌یاند: ئیختیاراتی وه‌زاره‌تی زانیاری كه‌م كراوه و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ٢٠٠ مامۆستا ته‌علیق و ٢٥ مامۆستا ده‌ركراون.