6
سه‌عدۆڵڵا ئایینی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی دێهلۆڕان و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ئیلامه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
سه‌عدۆڵڵا ئایینی له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به تۆمه‌تی “به‌شداری له موحاره‌به” به ١٢ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ئیلامه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.