بێبه‌شكرانی عوسمان ئیسماعیلی له‌ ده‌رمان له‌ زیندانی سه‌قز

عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی سه‌قز، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، عوسمان ئیسماعیلی پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سییه‌ ده‌رمانییه‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان و له‌ زیندان دا تووشی نه‌خۆشی ئاو مرواری چاو بووه. پێشتر پزیشكان به‌ دادستانی سه‌قزیان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ دۆخی ته‌ندرووستی باش نییه‌ و نابێت له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم بایه‌خیان به‌ ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ دا نه‌داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net