29
وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه، پاش یه‌ك ساڵ بیلاته‌كلیفی له زیندانی ئێڤین، له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی وه‌كوو ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
وریشه مورادی له ڕێكه‌وتی ١٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. قازی سه‌ڵه‌واتی سه‌رۆكی لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران، مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرد. یه‌كه‌م جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ به‌ڕێوه چوو و جه‌له‌سه‌ی دووهه‌م به هۆی به‌شداری نه‌كردنی ناوبراو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.