به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، دوو به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدامی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كردووه.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، وریشه مورادی به‌هۆی مانگرتنی درێژه‌خایه‌ن تووشی خوێنبه‌ربوونی ڕیخۆڵه بووه و پێویستی به ده‌رمانی خێرا له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین و دادستانی تاران ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، په‌خشان عه‌زیزی هاوڕێ له‌گه‌ڵ وریشه مورادی له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و ئه‌و كرده‌وه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو چالاكه سیاسیه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند ڕێكخراوی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی دا و داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد له ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بێت.