13
ئەمیر سەیدی، چالاکی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ئێستا له زیندانی ورمێ دایه و دوای كۆچی باوكی له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌میر سه‌یدی وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و پاش ئه‌وه‌ی باوكی له‌ده‌ست داوه، داوای مه‌ره‌خسی له به‌رپرسانی زیندانی ورمێ كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كه‌ی دژایه‌تی كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چه‌ند جار بارمته‌یان بۆ ئازادی ناوبراو داناوه به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان له ئازادی كاتی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه گرتووه.