29
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ئه‌و به‌نده بریتین له: “ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می”، “مێهدی به‌یرامی”، “سیامه‌ك نه‌سیری”، “كامیار حه‌بیبی”، “سامان ئۆستوار”، “تاهر ئه‌سغه‌رپور”، “ڕه‌زا ڕاسخی” و “ئه‌بۆلفه‌زل پورحسێنی”. ئه‌و به‌ندكراوانه له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، پێدانی خۆراك و ده‌ستڕاگه‌یشتن به كه‌لووپه‌لی بێهداشتی بێبه‌ش كراون. ڕێژه‌ی به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ند ٢٥ كه‌سه و له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تێكه‌ڵ كراون و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئازیزانیانن.