22
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا له پێنج شاری ئه‌و وڵاته دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی گوڵستان تاران و هێرۆ به‌هائه‌دین، دوو ڕۆژنامه‌وانی تێكۆشه‌ر كه له‌م دوایانه‌دا له هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له سه‌یدسادق گیانیان به‌خت كردبوو، دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بوون.