4
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی په‌روه‌نده‌سازی تازه بۆ حه‌سه‌ن به‌هاری به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی سه‌قز ئه‌ده‌ن و ناوبراویان وێڕای نه‌خۆشی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كردووه.
حه‌سه‌ن به‌هاری له ڕێكه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٢ ساڵ و ٧ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له زیندان دا تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كردووه.