بێبه‌شكردنی زیندانیانی سیاسی ئه‌هواز له‌ ده‌رمان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز وێڕای ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستیان، له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراون.

ناسناوی به‌شێك له‌و به‌ندكراوانه‌ كه‌ پێویستیان به‌ ده‌رمانی خێرا له‌ ده‌روه‌ی زیندان هه‌یه‌ بریتیه‌ له‌: سه‌ید جابر ئالبوشوكه‌”، “سه‌ید موختار ئالبوشوكه‌”، “جابر سه‌خراوی”، “عه‌لی سه‌یاحی”، “عه‌بدۆلئیمام زائێری”، “محه‌ممه‌دعه‌لی عه‌مووری”، “عه‌لی حه‌له‌فی” و “غوڵام حسێن كه‌لبی”. شاینی باسه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ زیاتر له‌ ١٤ بۆ ٢٥ ساڵ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیان له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز دا تێپه‌ڕ كردووه‌ و هه‌ندێكیان پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌ بێبه‌ری كردنیان له‌ ده‌رمان، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاریان ده‌ده‌ات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net