سووسه‌ن حه‌سه‌نزاده، چالاكی مافی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی بۆكان كه له زیندانی ورمێ به‌ندكراوه، به فه‌رمانی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سووسه‌ن حه‌سه‌نزاده له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆكان به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نزاده چه‌ند جار هه‌وڵیان دا چاوێان به كچه‌كه‌یان بكه‌وێت، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات و دادستانی ورمێ ڕێگه‌ی نه‌داوه.