59
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی زانكۆی كه‌شاوه‌رزی ساری، سێ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری له مافه‌كانی پێدانی خوابگا و خزمه‌تگوزاری ڕیفاهی بێبه‌ش كراون.
به‌وته‌ی وته‌بێژی كاناڵی خوێندكارانی یه‌كگرتوو، سێ خوێندكاری كچی زانكۆی كه‌شاوه‌رزی ساری كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه، به بیانووی پابه‌ندنه‌بوون به یاسای باڵاپۆشی زۆره‌ملێ له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون و خوێندكارێكی دیكه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ترم له خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی زانیاری ڕژیم، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكارانی ته‌علیق كرا‌و بۆ زانكۆ، مه‌رجی چوون بۆ سه‌فه‌ری ئهربهعێنیان دیاری داناوه.