بێبه‌شكردنی عادڵ پیرووزی له‌ مافه‌كانی له‌ زیندانی مه‌ریوان

ماوه‌ی دوو مانگ به‌ سه‌ر به‌ندكرانی عادڵ پیرووزی دا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی له‌ زیندانی مه‌ریوان بێبه‌ش كراوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی زیندانی مه‌ریوان عادڵ پیرووزیان له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی، مافی كاركردن له‌ نێو كارگه‌كانی زیندان و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی بێبه‌ش كردووه‌. ناوبراو پێشینه‌ی به‌ندكرانی هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا ماوه‌ی دوایین مه‌حكوومیه‌تی له‌ زیندانی مه‌ریوان تێپه‌ڕ ده‌كات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net