بێبه‌شكردنی فه‌رهاد حافزی له‌ ده‌رمان له‌ زیندانی ئێڤین

فه‌رهاد حافزی سمنانی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، تووشی نه‌خۆشی بووه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌، فه‌رهاد نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌ و ڕۆژی ڕابردوو دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان له‌ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گرتووه‌. مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، فه‌رهاد حافزی له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵواتی به‌ تۆمه‌ته‌كانیچالاكی ته‌بلیغی دژ به‌ نیزام،ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتوبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ریسه‌رجه‌م به‌ هه‌شت ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه‌ پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net