45
“محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه.
“محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی” نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، زه‌خت، شه‌كره و ئازاری ماسوولكه‌ی هه‌یه و ئه‌بێ له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر بگرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. “محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی” پێشینه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی له به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكی له بواری مافی مرۆڤ هه‌یه. ناوبراو به‌هۆی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی “وه‌حید حه‌یده‌ری” یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندان مه‌حكووم كرا.