5
١٦ به‌ندكراوی ژن له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، به بۆنه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به له سێداره‌دانی “بێهروز ئێحسانی” و “مێهدی حه‌سه‌نی” دوو به‌ندكراوی سیاسی، له په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌شكراون.
به پێی هه‌واڵه‌كان، دوای مانگرتنی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ژن له زیندانی ئێڤین به بۆنه‌ی گواستنه‌وی “بێهروز ئێحسانی” و “مێهدی حه‌سه‌نی” بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی له زیندانی قزلحه‌سار، ڕه‌ئیسی زیندانی ئێڤین، مانگرتووانی بانگهێشت كردووه و پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه به بۆنه‌ی مانگرتنیان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به كۆماری ئیسلامی، قه‌ده‌غه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه