به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێنج به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار، سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگدهی، بابه‌ك عه‌لیپور، پوویا قوبادی بیستوونی و وه‌حید به‌نی عامریان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌ساره‌وه له مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین هێرشی كرده سه‌ر به‌ندی چوار و پێنج به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی به ناوه‌كانی “ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار، سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگدهی، بابه‌ك عه‌لیپور، پوویا قوبادی بیستوونی و وه‌حید به‌نی عامریان“ی بۆ زیندانی قزلحه‌سار گواسته‌وه. هه‌ر چه‌ند به‌ندكراوانی دیكه‌ی زیندانی ئێڤین له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوان و درگای به‌نده‌كانیان به‌سه‌ریان دا داخستووه. به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه‌وه كارتی ته‌له‌فوون و عابربانكی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌یان زه‌وت كردووه و چالاكانی مه‌ده‌نی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی حوكه‌كان هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی داوه.