58
“ڕه‌یخانه ئه‌نساری نژاد”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندان له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، له ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” سه‌ردانی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی حه‌راسه‌تی زیندان ڕێگه‌ی نه‌داوه منداڵه‌كانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه چاویان به دایكیان بكه‌وێت. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕه‌یحانه قبووڵی نه‌كرده‌وو كه له نێو كابین و له پشت شووشه‌وه چاوی به خێزانه‌كه‌ی بكه‌وێت.