5
“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی، كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له ده‌رمان و مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ١٦ ساڵه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ندكراوه. حوكمی له سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییه به بۆنه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی “هێرشی چه‌كداری“، هه‌ڵوه‌شایه‌وه و گۆڕا بۆ زیندرانی هه‌تا هه‌تایی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، هێشتا ئازاد نه‌كراووه و تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی به تایبه‌ت دانی پێداویستی پزیشکی بێبه‌شكراوه.