به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئازه‌ر كۆرۆندی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن بە ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو هاوینی ساڵی ١٣٩٨ به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كێك له لایه‌ن سیاسییه‌كان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌م هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵە مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له لایه‌ن لقی٢٦ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و پاش دوو ساڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری پزشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش ناكرێت.