6
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ناوچه‌ی گولده‌شتی شاری “نه‌جه‌ف ئاباد” سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، ٧٠٠ قوتابی به هۆی داخستنی قوتابخانه‌كانیان، له خۆێندن بێبه‌ش كراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٨ ساڵه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه له كێشه‌دایه، به‌ڵام به هۆی چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه‌كان، ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه یه‌كجاری داخراون و قوتابیان بوون به قوربانی گرژی و ئاڵۆزی نێوان به‌رپرسانی ناكارامه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.