100

ساڵی تازه‌ی خوێندن له ئه‌فغانستان له حاڵكێدا ده‌ستی پێكردووه كه سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ٣٣٠ هه‌زار كچ له قوناغی سه‌ره‌تایی له خوێندن بێبه‌ش كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٣٣٠ هه‌زار قوتابی كچ كه كلاسی شه‌شه‌میان ته‌واو كردووه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كراون. به‌و شێوه‌یه ڕێژه‌ی ئه‌و كچانه‌ی له ئه‌فغانستان له خوێندن بێبه‌ش كراون سنووره‌كانی چوار ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان وڵامی ڕه‌خنه‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی ناده‌نه‌وه.