بێبه‌ش كرانی به‌ندكراوێكی سیاسی كورد له‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌كان

مه‌حموود سادقیبه‌ندكراوی سیاسی و خه‌ڵكی شاری كامێران،سه‌ره‌ڕای خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستی و سه‌ره‌ڕای ٩ ساڵ به‌ندكران له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم، له‌ مافی پێدانی موره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه‌.

ناوبراو ڕێگه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر ساڵی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، له‌گه‌ڵحه‌یده‌ر قوربانیبه‌ندكراوی سیاسی ئێعدام كراو، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. پاشانئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تیشۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیموهاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردییه‌كان، حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ باره‌ها ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی پێدانی موره‌خه‌سی به‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌، داخوازی بارمته‌ی كردووه‌،به‌ڵام هه‌موو جارێك ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net