
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مسته‌فا ڕه‌مه‌زانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
ئه‌و به‌ندكراوه كه له كاتی تێپه‌ڕاندنی چواره‌مین ساڵی بهندكرانیدایه، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، حوكمی ٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، له ڕووداوێكدا لاقی شكا و هێشتا دووخی ته‌ندروستی له خراپیدایه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به ته‌ندروستی به‌ندكراوان، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.