بێبه‌ش كرانی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ ده‌رمان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،موته‌لیب ئه‌حمه‌دیانبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به‌ جۆره‌ها نه‌خۆشی، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و هه‌روه‌ها ناردنی بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، بێبه‌ش كراوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه‌، كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی پزیشك به‌ بێ چاره‌سه‌ری ده‌رمانی، دیسان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ كراوه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵه‌، ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامەتی یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیحوكمی ٣٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net