به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “وه‌حید چاوران” سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و توشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕۆژی ٢ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، كاتێك له هه‌وڵی هاتنه ده‌ره‌وه له ئێران بوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ده‌كرێت. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه پێشووتر له لایه‌ن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیلامه‌وه حوكمی ١٢ ساڵ به‌ندكران و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی زاهدان به سه‌ریدا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه بنه‌ماڵه‌كه‌ی باره‌ها هه‌وڵیان داوه به دانانی وه‌سیقه بۆ وه‌حید موره‌خه‌سی ده‌رمانی وه‌ربگرن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها بڕیاری پزشك بۆ پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، به‌رپرسانی زیندان موره‌خه‌سی ده‌رمانی پێناده‌ن و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كانیش بێبه‌ش كراوه.