“کەماڵ لوتفی” باوکی گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، “ڕەزا لوتفی” کە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، لە مافە سەرەتاییەکانی وەك پەیوەندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كار و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
ئه‌و باوكه دادخوازه له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی دێولانه‌وه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و دوو ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. كه‌ماڵ لوتفی ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی قوروه ڕاگوێزرا و پاش لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی كامیاران كرا. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕێگه‌ی له ئازادی كاتی كه‌ماڵ لوتفی گرتووه و به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی پێستی، بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.