بە وتەی نوێنەری ئابادان لە مەجلێسی كۆماری ئیسلامی، لە پارێزگای خوزستان ٨٠ هەزار خوێندکار یان نەچوونەتە قوتابخانە یان وازیان لە خوێندن هێناوە.
سەیدمحەمەد مەولەوی ئاماژەی بە گەشەنەکردنی ناوەندەکانی پێش قوتابخانە لە پارێزگای خووزستان کرد و وتی: پێویستە هەنگاوێکی باشتر لە پەرەپێدانی ناوەندەکانی پێش قوتابخانەدا بگیرێته به‌ر تاكوو منداڵان بۆ قوتاغی ده‌ستپێكی قوتابخانه ئاماده بن. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه پێشتر چالاكانی مه‌ده‌نی ڕایانگه‌یاندبوو كه ڕێژه‌ی وازهێنان له خوێندنی منداڵانی كچ له پارێزگای خووزستان له كوڕان زیاتره و هۆكاره‌كه‌یان به هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی، نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده، بێكاری، هه‌ڵاوسان و نه‌بوونی داهاتوویه‌كی گه‌ش گه‌ڕاندبوو.