بێدەنگی لە بەرامبەر جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە خیانەتە لە ویژدانی مرۆڤایەتی!


بێدەنگی لە بەرامبەر جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە خیانەتە لە ویژدانی مرۆڤایەتی!

ڕاگەیاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە و گەمارۆی ١١ هەفتەی سەرلەنوێی فەلەستینییەکان لە غەززە و ڕێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییە خۆراکییەکان بە خەڵک، درێژەی هەمان ئەو تاوانەیە کە دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل و ئەرتەشە دەستدرێژیکار و سەرکوتگەرەکەی لە ماوەی ٢٠ مانگی ڕابردوودا لە فەلەستین ئەنجامی دەدەن. لە ئەنجامی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیانە، زیاتر لە ٥٣ هەزار فەلەستینی کوژراون و لانیکەم ١٥ هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە و بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ژمارەی کوژراوان تەنانەت ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. لە درێژەی ئەم تاوانە ڕێکخراوەدا، بە ڕێگریکردن لە گەیشتنی خۆراک، ئاو، دەرمان، بۆردومانی بێوچان بۆ سەر نەخۆشخانەکان و کەمپ و خێمەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی بێ ماڵوحاڵ، بەپێی بانگەوازی چەندین جارەی وەزیرانی ئیسرائیل، برسیکردن و لەناوبردنی هەرچی زیاتری خەڵکی غەززە کەوتووەتە دەستووری کاریانەوە. ئەم هەنگاوە ڕێکخراو و پلان بۆ داڕێژراوانە، هەتا ئێستا لەلایەن حەوت کەس لە زانایانی ناسراوی بواری جینۆساید لە جیهاندا، لەوانە پسپۆڕانی بەناوبانگی هۆلۆکۆست، پێکهاتوو لە زانایانی هۆلۆکۆست و سەرۆکی ناوەندە گەورەکانی توێژینەوەی جینۆساید و چەند زانایەک لە ئیسرائیل، ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا و هولەند، بە جینۆساید وەسف کراوە. پێشتریش دادگای نێودەوڵەتی لاهه ئەم کردەوە نامرۆڤانەی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناوبردبوو. کار گەیشتووەتە ئاستێک کە یائیر جۆلان، سەرۆکی پارتیدێموکراتەکانی ئیسرائیل بە ڕاشکاوی دەڵێت: “حکومەتێکی ژیر، یاری بە گیانی منداڵانی ساوا ناکات“. بە واتایەکی تر جینۆساید لە غەززە تەنها تاوانێکی تری شەڕ نییە ئەمتاوانی تاوانکاریانەهەوڵی بە ئەنقەستی دەوڵەتی ئیسرائیلە بۆ لەناوبردنی خەڵکی فەلەستین. ئێستا ڕەهەندەکانی ئەم جینۆساید و برسیکردنەی نەتەوەیەک لەبەرچاوی جیهان، بەجۆرێک هەستی ڕق و نەفرەتی بیروڕای گشتی جیهانی وروژاندووە کە دەوڵەتەکانی ئورووپا کە تا ئێستا لە بەرامبەر جینۆسایدی دڕندانەی دەوڵەتی ئیسرائیل بێدەنگ بوون، ناچار بوون، لەژێر گوشاری بیروڕای گشتی وڵاتانی ڕۆژئاوادا، تا ڕادەیەک بە سیاسەتی پشتیوانی بێ مەرجی خۆیان لە دەوڵەتی ئیسرائیل دا بچنەوە.

سیاسەتی جینۆساید و پلانی لەناوبردنی خەڵکی فەلەستین بەوپەڕی نەفرەت و تووڕەییەوە لەژێر چاودێری بیروڕای گشتی خەڵکی ناوچەکەدایە. بەڵام دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە سەرەڕای هەموو گوشارەکانی ڕای گشتی، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا بێ هەڵوێستن. کۆماری ئیسلامی تاکە دەسەڵاتێکە کە بەرامبەر بەم تاوانانە کاردانەوە لەخۆی نیشان دەدات و لە بەرامبەردا دروشمی کۆنەپەرستانە و جینایەتکارانەیلەناوبردنی ئیسرائیلی گرتۆتە بەر. کە پێچەوانەی ئەم سیاسەتە کۆنەپەرستانە بریتییە لەلەناوبردنی خەڵکی فەلەستینلەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە. بە واتایەکی تر دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی هەمان سیاسەتی بەرامبەر بە ئیسرائیل و خەڵکی یەهوودی گرتۆتەبەر کە دەوڵەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین پەیڕەوی دەکات. ئەم سیاسەتە تاوانکارییەی ڕێژیمی ئیسلامی وایکردووە کە زۆرینەی خەڵکی ئێران لە ئاست چارەنووسی خەڵکی فەلەستین بێ هەڵوێست بن. هەلومەرجێکی لەم چەشنە بە هیچ شێوەیەک خوازراوی ئەو خەڵکە نییە کە لە لایەن حکومەتێکی ئایینی و ڕاست و جینایەتکارەوە لە مافە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان بێبەش کراون و لەپێناو ئازادی و دێموکراسی و یەکسانی و مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون دا خەبات دەکەن.

بەتایبەت ئەم جۆرە بێ هەڵوێستی و چاو نوقاندنە بەرامبەر بە تاوانەکانی دەوڵەت و ئەرتەشی ئیسرائیل لەلایەن کەسایەتییە دیارەکانی بواری وەرزش و هونەر، پیشەیی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و سیاسی و چالاکانی سۆشیال میدیا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، ڕێکخراو و حیزبە ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، بە بیانووی دوژمنایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، نەک هەر شیاوی دیفاع و قبووڵکردن نییە، بەڵکوو پشت تێکردنی ئاشکرایە لەو ئارمان و ئامانجە ئینسانییەی کە لە پێناویاندا خەبات و تێکۆشان دەکرێت. ئێمە کۆمۆنیستەکان تاوانانە بەنامە بۆداڕێژراوە دژە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەت و ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی خەڵکی فەلەستین بە توندی ئیدانە دەکەین. ئێمە هەروەها سیاسەتی پاوانخوازی و شەڕخوازانەی دەوڵەتی ڕەگەزپەرست و فاشیستی ئیسرائیل بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەکە و دەستێوەردانی بێ شەرمانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە، بە توندی مەحکووم دەکەین. هەروەک چۆن سیاسەتە بێشەرمانە و شکستخواردووەکانی سەرکێشی و دەستێوەردانی دەوڵەتی فاشیستی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەکەمان شەرمەزار کردووە. ئێمە وەک بەرگریکارانی ئازادی و دێموکراسی، یەکسانی و مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون، پشتیوانی دەکەین لە هەلومەرجێکی کە ڕێگە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی خەڵکی یەهوود لە ئیسرائیل و خەڵکی فەلەستین لەسەر ئەو خاکە بەرینەی فەلەستین و هەروەها دامەزراندنی سیستەمێکی دەسەڵاتدارێتی جەماوەری خەڵکی ئەو ناوچەیە خۆش بکات. ئێمە لەسەر  ئەو بڕوایەین کە بۆ گەیشتن بە دۆخێکی لەو شێوەیە، پێویستە بە توندی دژ بە سیاسەتی فاشیستی و ڕەگەزپەرستانە چ لە لایەنە ڕاست و فاشیستەکانی ئیسرائیلەوە بێت یان لەلایەن حیزب و ڕەوتە ئیسلامییە سەلەفی و بناژۆخوازەکان، لە ژێر هەر ناو و نازناوێکدا، بوەستینەوە و ڕێگا خۆش بکرێت بۆ هاودەنگی نێوان هێزە پێشکەوتنخوازەکان لە ناو خەڵکی ئیسرائیل و فەلەستین دا. بۆ یارمەتیدان بە پڕۆسەیەکی لەم شێوەیە، دەبێ بە هەموو تواناوە لە دژی سیاسەتەکانی فاشیزمی ئایینی دەسەڵاتدار لە ئێران، خەبات بکەین و مکووڕ بین لەسەر بەهێزکردنی هەرچی زیاتری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیو ڕێکخستنی بەرفراوانتری چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی جەماوەر. چارەنووسی خەڵکی ناوچەکەمان دەبێت لەلایەن ئۆرگانە ڕێکخراوەکانی دەسەڵاتی جەماوەری خەڵکی ئەم ناوچەیەوە دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی زەمینە بۆ نزیکایەتی و دۆستایەتی و هاوپشتی هەرچی زیاتری ئەو خەڵکە خۆش ببێت.

بڕووخێت ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

پێنج شەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ٢٢ی مەی ٢٠٢٥

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net