29
به‌یانی شه‌ممه ١٧ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، سێ به‌ندكراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی ڕامین حسێن په‌ناهی، زانیاری مورادی و لوقمان مورادی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌سێداره دران و ته‌رمه‌كانیان بێسه‌روشوێن كرا.
شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته تێپه‌ڕ ده‌بێت و كۆماری ئیسلامی هێشتا شوێنی ناشتنی ته‌رمی ڕامین حسێن په‌ناهی، زانیار و لوقمان مورادی بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه. له ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌و قه‌تڵه حكوومه‌تیه به بێسهروشێنكرانی زۆره‌ملێ و جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی له قه‌ڵه‌م دراوه و وێڕای هوشداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی وڵامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.