به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا له شارستانی ئه‌لیگووده‌رز به ناوی مێهدی مه‌حموودی پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، مێهدی مه‌حموودی له كاتی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له شارستانی ئه‌لیگووده‌رز، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا و له‌و به‌رواره‌وه تا به ئه‌مڕۆ هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، چه‌ندین جار سه‌ردانی ناونده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ئوستانی لۆڕستان و تارانیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.