بێسه‌روشوێن كرانی خانه‌نشینكراوێكی خه‌ڵكی شاری سۆنقۆر

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو،كه‌یومه‌رس واعزیموعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و چالاكی سنفی خه‌ڵكی شاری سۆنقۆر، هێشتا له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. ئه‌و چالاكوانه‌ پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی زیندانی دیزڵ ئابادی شاری كرماشان كراوه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندورستیدایه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢٧ ساڵ پێشینه‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌ قوتابخانه‌كاندا هه‌یه‌، به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم و تێكدانی بیروڕای گشتیبه‌ زۆره‌ملێ خانه‌نشینكرا و هه‌روه‌ها حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net