11
“عوسمان مامه” ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ، كه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌لوه‌ری ١٤٠١،له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه و بێسه‌روشوێن كراوه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “عوسمان مامه“، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و سه‌ره‌ڕای دواكه‌تنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌و كاته‌وه هیچ زانیاریێك له باره‌ی دۆخی ته‌ندرووستی و جێگای ڕاگرتنی ناوبراو له به‌رده‌ستدا نییه، جێگای ئاماژه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له نیگه‌رانیدان و له وه‌ڵامی به‌دواداكه‌وتنه‌كانیان ، هێزه ئه‌منییه‌كان به ته‌نیا وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ناوبراو له ژیاندایه و پێویسته چاوه‌ڕوان بن.