بێكاركردنی ده‌یان كرێكار له‌ مه‌عده‌نی زستانه‌ی یوورت

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كار و چالاكییه‌كانی مه‌عده‌نی زستانه‌ی یوورت له‌ پارێزگای گوڵستان به‌هۆی كێشه‌ی دارایی ڕاگیراوه‌ و ٤٠٠ كرێكار بێكار كراون.

به‌ وته‌ی چالاكانی كرێكاری، به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ی مه‌عده‌نی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س، كار و چالاكییه‌كانی مه‌عده‌نی یوورت له‌ پارێزگای گوڵستان به‌ مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دابینكردنی ئیمه‌نی پیشه‌یی داخرا، به‌ڵام یه‌ك مانگ به‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت تێپه‌ڕیوه‌ و درگای مه‌عده‌ن هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه‌. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هۆكاری داخستنی مه‌عده‌نه‌كه‌یان بۆ كێشه‌ی دارایی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌. ئێستا ٤٠٠ كرێكار له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌ و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووس پیشه‌ییان ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net