7
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، شیركه‌تی ماشین‌سازی تاشای ئه‌هواز له ماوه‌ی ١٢ ڕۆژ شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیلدا، ٣٠٠ كرێكار و ئه‌ندازیاری له‌سه‌ركار ده‌ركردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٤وه هیچ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كرێكاران واژۆ نه‌كردووه تاكوو بتوان به ئاسانی كرێكاران له‌سه‌ركار ده‌ر بكه‌ن. كرێكارێك به میدیاكانی وت: به‌یانی یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی كارخانه‌یان كردووه به‌ڵام حه‌راسه‌تی شیركه‌ت ڕێگه‌یان له چوونه‌ژووره‌وه‌یان گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئێوه ده‌ركراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌هۆی بڕینی چوار ساعه‌ت كاره‌بای شارۆچكه سه‌نعه‌تیه‌كانی تاران، نزیك به سێ هه‌زار كرێكار بێكار كراون.